ناس کورد-
لەدوای کوژرانی دوو کەس لە شەڕێکدا لە ناحیەی هەریری سەربە پارێزگای هەولێر، لەئێستادا شەڕەکە بەردەوامە و کەسێکی دیکە کوژرا و چەند پۆلیسێکیش بریندارن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، " شەڕی نێوان دوو بنەماڵەکەی هەریر بەردەوامە و لەدوای کوژرانی دوو کەس، کەسێکی دیکەش کوژرا و چەند پۆلیسێکیش بریندارن."
ئاماژەی بەوەشکرد، " هەموو هێزەکانمان لەسەر هێڵن تاوەکو کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن."
زیاتر بخوێنەرەوە؛ هەولێر؛ لە نێو بازاڕی ناحیەی هەریر بوو بە شەڕە تەقە و دوو کەس کوژران