گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکان گۆڕانکاریی تێدا کرا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەیاسایەکی لەبارەی هەڵگرتنی چەک پەسەند کرد

2021.09.30 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەیاسایەکی لەبارەی هەڵگرتنی چەک پەسەند کرد

ناس کورد- 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە ڕێگریکردن لە چەکی بێ مۆڵەت پەسەند کرد و هەروەها مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی چەکیش گۆڕانکاریی تێدا کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دوێنێ چوارشەممە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەیاسایەکمان پەسەندکرد و دەچێتە پەرلەمانی کوردستان کە ڕێگری دەکات لە مامەڵەکردن بە چەکی بێ مۆڵەت بەو شێوازەی ئێستا کە هەیە." 

 

وتیشی، "پڕۆژەیاساکە ڕێگری دەکات لە بە قاچاخ هێنان و گواستنەوە و بەکارهێنان و کڕین و فرۆشتنی چەک و هەروەها پێدانی مۆڵەتی چەک توندتر دەکات، هەروەها ئەو شوێنانەشی کە چەک دەفرۆشن دەبێت ڕەزامەندی حکومەتیان هەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە یاساکەدا مەرجی تەمەن بۆ پێدانی مۆڵەتی چەک هەڵگرتن لە 18 ساڵەوە کراوەتەوە 21 ساڵ، هەروەها دەبێت لە ڕووی تەندروستی و دەروونییەوە کەسێک ساغ بێت، تەنانەت دەبێت پێشینەی تاوانیشی نەبێت."