گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بریکارەکان ئاگادار دەکرێنەوە

دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

2021.09.30 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و 25 ملیۆن لیتر نەوت دابەش دەکرێت و داواش دەکات بریکارەکان هاووڵاتیان ئاگادار بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری کاکەشین بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر (پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021) بە میدیاکانی پارتیی ڕاگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست ده‌كه‌ن بە دابەشکردنی نەوتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا و هەر ماڵێك 200 لیتر کە دەکاتە بەرمیلێك، نەوتی پێدەدرێت و نرخی هەر بەرمیلێک 55 هەزار دیناری عێراقی دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 25 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەش دەکەین، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پڕۆسەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە یەکەوە دەستپێدەکات، بۆیە داوا لە بریکارەکان دەکەین، هاووڵاتییان ئاگادار بکەنەوە." 

 

باسی لەوەشکردووە، "هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە، بۆ ئەوەی بەخێرایی بەر لە دەستپێکردنی وه‌رزی سەرما و سۆڵە نەوت بگاتە دەست دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان، بۆ ئەوەی ناچار نەبن پەنا بۆ بڕینەوەی دار ببەن، تاوەکو کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە و سروشتی کوردستان نەبێت."