گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

126 پرسیارى بێ وەڵام

18 دانیشتن لە 5 مانگدا..ناوەڕۆکى نوێترین هەڵسەنگاندن بۆ دانیشتنەکانى پەرلەمان

2021.09.30 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
18 دانیشتن لە 5 مانگدا..ناوەڕۆکى نوێترین هەڵسەنگاندن بۆ دانیشتنەکانى پەرلەمان

ناس کورد-

 

پەرلەمانى کوردستان لە پێنج مانگدا تەنها 18 جار کۆبووەتەوە لەکاتێکدا دەبوو 40 دانیشتن ئەنجام بدات، ئەوەش بەپێی هەڵسەنگاندنى ئینستیتیوتى پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بۆ کارەکانى پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

18 دانیشتن لە 5 مانگدا

بەپێی راپۆرتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە لە وەرزی بەهارەى پەرلەمان کە ماوەکەی (5) مانگ بوو، (18) دانیشتنی پەرلەمان کراوە، کۆی کاتی کۆبوونەوەکان نزیکەی (81) کاتژمێرو (52) خولەک بووە، (18) جار وەزیرانی حکومەت ئامادەی دانیشتنەکان بوون، جگە لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت پەرلەمان هەموو خولێکی گرێدان نزیکەی (40) دانیشتن ئەنجام بدات، بەڵام نە لە خولی بەهارەو نە لە هیچ خولێکی تردا دانیشتنەکان نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە.

 

24 بەیاننامە و 126 پرسیار

بەپێی راپۆرتەکەى پەى، سەرۆکایەتى پەرلەمان لەماوەى (6) مانگدا (24) بەیانى راگەیاندووە: (10) پەیامى هاوخەمى بەبۆنەى پرسەوە، (6) پەیامى پیرۆزبایی، (5) پەیامى یادکردنەوە، (1) پەیامى سەرکۆنە، (1) پەیامى نیگەرانى، (1) پەیامى ئیدانە. لەکاتێکدا زۆر پرسی گرنگ هەبوون و پێویست بوو پەرلەمان هەڵوێستى لەبەرامبەریاندا هەبێت.

 

باسى لەوەشکردووە، -بەهۆی گوێنەگرتن لە داوای ئەندامان، بەشی زۆری دانیشتنەکان گرژی تێدەکەوێت، سەرۆکایەتیش بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە پەخش رادەگرێت.

 

هەر بەپێی راپۆرتەکە، (126) پرسیارى فەرمی ئەندامانى پەرلەمان لەلایەن حکومەتەوە وەڵام نەدراوەتەوە.



دۆخى لیژنەکان

بەپێی راپۆرتەکەى ئینستیتیوتى پەى، لە (6/11/2018 تا 31/8/2021) واتە بە دوو ساڵ و (10) مانگ و (6) رۆژ، خوێندنەوەی یەکەم بۆ (59) پێشنیازو پڕۆژەیاساو بڕیار کراوەو ئاراستەی لیژنە هەمیشەییەکان کراوە، لەکاتێکدا دەبوو لەو ماوەیەدا لەلایەن لیژنە هەمیشەییەکانەوە (124) راپۆرت بنووسرایە، بەڵام تەنها (53) راپۆرت نووسراوە، واتە (71) راپۆرت کە پێویست بوو بنوسرێت نەنوسراوە.