گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەى دواى هەڵبژاردن

’’ترلیۆنێک دینار’’..حکومەتى هەرێم داهاتى مانگانەى ئاشکراکرد

2021.09.30 - 13:09
App store icon Play store icon Play store icon
’’ترلیۆنێک دینار’’..حکومەتى هەرێم داهاتى مانگانەى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

یاریدەدەرێکى مەسرور بارزانى ئاشکرایکرد، داهاتى مانگانەى حکومەت نزیکەى ترلیۆنێک دینارى مانگانەیە و هێشتا خەرجییەکانیان لەداهات زیاترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێباز حەملان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى رووداو وتى "داهاتى نەوت و شێوازى کۆکردنەوەکەى چووەتە قۆناغێکى باشتر، مانگى رابردوو ئەو داهاتەى هاتووەتەوە وەزارەتى دارایی لەچاو چەند مانگى رابردوودا باشتر بووە".

 

وتیشى "هێشتا خەرجییەکان لەداهات زیاترە، چونکە 895 ملیار دینار دەچێت بۆ موچە، نزیکەى 200 ملیار دینار بۆ خەرجى بەرێوەبردنى دام و دەزگاکانى حکومەتە و بەگشتى داهاتەکە نزیکەى ترلیۆنێک دینارى مانگانەیە".

 

لەبارەى دابەشکردنى موچە دواى هەڵبژاردن بەبێ لێبڕین لەئەگەرى نەناردنى 200 ملیارەکەى بەغدا، رێباز حەملان باسى لەوەکرد، تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە پارەیە دەنێردرێت، حکومەتیش سورە لەسەر ئەوەى هەر داهاتێک بێتە بەردەستى موچەى پێ دابەشدەکات.