گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’دوو پاساو’’..هەوڵێک بۆ ’’دواخستنى’’ هەڵبژاردن لەهەرێم ئاشکراکرا

2021.09.30 - 12:05
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوو پاساو’’..هەوڵێک بۆ ’’دواخستنى’’ هەڵبژاردن لەهەرێم ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرایکرد بەدوو پاساو هەوڵدەدرێت ئەم خولەى پەرلەمانى کوردستان درێژبکرێتەوە و هەڵبژاردن دوابخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبوبەکر هەڵەدنى ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەسلێمانى کە پەیامنێرى "ناس کورد" تێیدا ئامادەبوو وتى "هەوڵێک  لەئارادایە بۆ درێژکردنەوەى ئەم خولەى پەرلەمانى کورستان".

 

وتیشى هەوڵەکە بەدوو پاساوە، یەکەمیان کۆرۆنایە، دووەمیشیان دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەت بوو لەوادەى خۆیدا بۆ ئەوەى حکومەت چوار ساڵەکەى خۆى تەواو بکات.

 

دوا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كوردستان لە 30ی ئەیلولی 2018 بەرێوەچووە و لە هەمان بەرواری ساڵی ئایندە لە 2022 چوار ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەكات.