گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پێکدادان لە هەولێر؛ دوو پۆلیس بەسەختى برینداربوون

2021.09.30 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
پێکدادان لە هەولێر؛ دوو پۆلیس بەسەختى برینداربوون

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر برینداربوونى دوو پۆلیسى بەسەختى راگەیاند، دواى ئەوەى شەوى رابردوو چەند تۆمەتبارێک لەکاتى دەستگیرکردنیاندا روبەڕوویان بوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، شەوی رابردوو دوای تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن هاوڵاتيەک لە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە/ بنکەی پۆلیسی بێترمە کە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی هاتنە سەر ماڵی لێدەکەن، هێزەکانیان دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەمەبەستی چاودێریکردنی شوێنەکە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کاتژمێر (٢)ی شەو هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەم هاولاتیە و تۆمەتباران ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوە، لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (ڕێبەند ارسەلان کمال)  و (مهدی عبدالطیف) بە سەختی زامدار دەبن.

 

بەوتەى پۆلیس، هێزەکانیان توانیاوینە  تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن و لە کاتی ئیستادا لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە.