گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کۆمسیۆن هۆشداریدەدات لە بایکۆتکردنى دەنگدان

2021.09.30 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن هۆشداریدەدات لە بایکۆتکردنى دەنگدان

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان هۆشداریدەدات لە بایکۆتکردنى دەنگدان و جەختدەکاتەوە ساختەکاریی لەرێگەى کڕینى کارتى دەنگدانەوە ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆن ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، کارتى دەنگان بشفرۆشرێت لەبەر پەنجەمۆر دەنگى پێنادرێت.

 

داواشى لە خەڵک کرد بایکۆت نەکەن و بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان، چونکە هەر کەسێک دەنگ نەدات دەرفەت دەدات کەسێکى دیکە لە شوێنەکەى دەنگ بدات.

 

کۆمسیۆن هەروەها جەختیکردەوە لەسەر ئامادەکاریی تەواو بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى دیاریکراوى خۆیدا.