گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارى نوێ

کۆمسیۆن ’’بەکارهێنانى مۆبایلى’’ لەکاتى دەنگدان یەکلایی کردەوە

2021.09.30 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن ’’بەکارهێنانى مۆبایلى’’ لەکاتى دەنگدان یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕیاریدا لەسەر رێگریکردن لە بردنى مۆبایل بۆ ناو بنکەکانى دەنگدان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڕیارێکى نوێی کۆمسیۆن کە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن ئۆفسى هەولێرى کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پشكێنەران و چاودێرانی ریزی دەنگدەران لە ناوەندی دەنگدان ئارِاستەدەكرێن كە رێگانەدەن بە دەنگدەران ئامێری مۆبایل ببنە ناو ناوەند و وێستگەكانی دەنگدان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەنگدەران لە هەردوو رەگەز دەپشكێندرێن بۆ دڵنیابوون لە هەڵنەگرتنی ئامێری مۆبایل لەناو ناوەندی دەنگدان.

 

هەر بەپێی بڕیارەکە، چاودێری ریزی دەنگدەران لە وێستگەی دەنگدان دەبێت دڵنیابێت لەوەی دەنگدەر ئامێری مۆبایلی لانییە كاتێك دەنگدەرەكە بەرەو وێستگەی دەنگدان هەنگاودەنێت.