گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزارەتى ناوخۆ لەسەر ’’بایکۆتى’’ دەنگدانى هێزە ئەمنییەکان هاتە دەنگ

2021.09.30 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ناوخۆ لەسەر ’’بایکۆتى’’ دەنگدانى هێزە ئەمنییەکان هاتە دەنگ

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەنگۆى بایکۆتکردنى دەنگدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لەهەردوو وەزارەتى بەرگرى و ناوخۆ رەتدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە لەو بارەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە.

 

جەختیشیکردووەتەوە ئەفسەر و کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان سورن لەسەر بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەئامانجى گۆڕانکاریی و گرەنتى بەدەستهێنانى مافەکانیان.

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە    

  

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.                        

  

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.                        

  

ئاماری لیست و كاندیدەكان      

  

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب                        

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس                        

سەربەخۆكان 887 كاندید                        

حیزبەكان 1002                        

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید                        

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.                      

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.