گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرتن و دورخستنەوەى کاندید

کۆمسیۆن ئامارى سەرپێچییەکانى راگەیاند

2021.09.30 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن ئامارى سەرپێچییەکانى راگەیاند

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق تۆمارکردنى زیاتر لە 160 سەرپێچى راگەیاند لەو کاتەوە کە بانگەشە دەستیپێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن ئەمڕۆ پێنج شەممە بە رۆژنامە سەباحى فەرمى راگەیاند، ئەو سەرپێچییانە لەلایەن هاوڵاتییان و کاندیدەکان و لیژنە سەرەکى و لاوەکییەکانەوە تۆمارکراون و کۆمسیۆنى لێ ئاگادارکراوەتەوە.

 

وتیشى سزاى سەرپێچى بریتییە لە سزاى دارایی و گرتن تا دەگات بە هەڵوەشاندنەوەى پەسەندکردنى کاندید.

 

جومانە غەلاى باسى لەوەشکرد، بەم دواییانە کۆمسیۆن پەسەندکردنى رەزامەندى چەند کاندیدێکى هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆى سەرپێچیکردن لە هەڵمەتى هەڵبژاردن.