گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک بۆ کازمى

’’ئەشکەنجەى قورس بەبێ بەڵگە’’..حسێن لەچاوەڕوانى بڕینەوەى دەستەکانیدا

2021.09.29 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئەشکەنجەى قورس بەبێ بەڵگە’’..حسێن لەچاوەڕوانى بڕینەوەى دەستەکانیدا

ناس کورد-

 

گەنجێک لە نەخۆشخانەیەکى کەرکوک چارەنوسى بەنادیارى ماوەتەوە، لەگەڵ بوونى ترس لەلەدەستدانى هەردوو دەستى، ئەوەش بەهۆى ئەشکەنجەدانى قورسى لەزینداندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دۆسیەى ئەو گەنجە کە ناوى "حسێن مەحمود ئەسوەدە" و تەمەنى 29 ساڵە دەگەڕێتەوە بۆ سێ مانگ لەمەوبەر، کاتێک لەلایەن هەواڵگرى پۆلیسى فیدراڵییەوە لەگەڕەکى پیشەسازى کەرکوک دەستگیرکرا، ئەوەش بەوتەى باوکى گەنجەکە کە بۆ "ناس" قسەیکرد.

 

حسێن پێش دەستگیرکردنى لەکۆمپانیایەکى پاسەوانى کاریدەکرد، لەمانگى حوزەیرانى رابردوودا بەتۆمەتى بوونى پەیوەندى بەداعشەوە دەستگیرکرا.

 

 بەوتەى باوکى، سەرەتاى تۆمەتەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2016، کاتێک کوڕەکەى کە لەحەویجە نیشتەجێ بووە لەسەردەمى دەسەڵاتى داعشدا، سەرکەوتوو بووە لەهەڵهاتنى لەژێر دەستى ئەو رێکخراوە.

me_ga.php?id=26471

حسێن دواى هەڵهاتنى لەدەست داعش لەلایەن ئاسایشى کوردییەوە دەستگیرکراوە، دواتر بەبڕیارى دادگا ئازادکراوە دواى ئەوەى بەوتەى باوکى "ئەوە سەێمێنرا کە پەیوەندى بەداعشەوە نییە".

    

ئەو گەنجە دواتر بووە کارمەندى ئەمنى لەکۆمپانیایەکى پاسەوانى، پێش ئەوەى جارێکى تر لەلایەن پۆلیسى فیدراڵییەوە دەستگیربکرێت و بۆ ماوەى نزیکەى سێ مانگ لەژورى لێکۆڵینەوەى تایبەت بە هەواڵگرى پۆلیس بهێڵرێتەوە لە نزیک بارەگاى فیرقەى پێنج لەکەرکوک.

  

"کوڕەم بەدرێژایی مانەوەى بەدەستبەسەرى نەبراوەتە دادگا، رێگەشمان پێنەدراوە بیبینین، دواتر زانیمان براوەتە نەخۆشخانەى ئازادى لەکەرکوک و رێگەیاندا بیبینین".

me_ga.php?id=26472

باوکى حسێن باسى لەوەشکرد، کوڕەکەى روبەڕووى ئەشکەنجەى قورس بووەتەوە، بۆ ماوەیەکى درێژ و رۆژانە لەبەر خۆر دەستى بەبەستراویی هێڵراوەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆى ژەهراوى بونى.

 

دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان ناچار بوون چوار پەنجەى دەستێکى ببڕنەوە، تا مەرسی بڕینەوەى دەستەکانى دوربخەنەوە.

 

بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەى دەست "ناس" کەوتووە ئاسەوارى برینى قورس و سوتان بەجەستەى ئەو گەنجەوە دەردەکەوێت، کە بەوتەى باوکى بەهۆى هێشتنەوەى بووە لەبەر تینى خۆرى هاوین.

 

باوکى حسێن داوا دەکات ئەفسەرانى لێکۆڵینەوە و ئەو بەرپرسانە سزا بدرێن کە کوڕەکەیان ئەشکەنجە داوە، سەرەڕاى نەبوونى هیچ بەڵگەیەک بۆ تێوەگلانى بەتیرۆر یان بوونى سکاڵایەک لەسەرى.

  

داواشى لە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکات.

me_ga.php?id=26473

لاى خۆیەوە، مەسرور ئەسوەد کۆمسیۆنى پێشوى مافى مرۆڤ بە "ناس" ى راگەیاند، لە نەخۆشخانە سەردانى گەنجەکەى کردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون دەکەن.