گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران سنوری پیتاندنی یۆرانیۆمی تێپه‌ڕاند

2019.07.01 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران سنوری پیتاندنی یۆرانیۆمی تێپه‌ڕاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حكومه‌تی ئێران دان بەوەدا دەنێت، ئه‌و سنوره‌ی تێپه‌ڕاندووه‌ كه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا بۆ پیتاندنی یۆرانۆم، بۆی دیاریكرابوو. . ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویکردەوە، حكومه‌تی تاران سنوری ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی له‌سه‌دا 3،67 كه‌ ده‌كاته‌ 300 كیلۆگرام وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا دیاریكراوه‌، تێپه‌ڕاندووه‌. . وته‌بێژی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌هروز كه‌مالفه‌ندی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌ 26ی حوزه‌یراندا رایگه‌یاندبوو كه‌ دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ لایه‌نه‌ ئه‌ورووپیه‌كانیان دیاریكردووه‌ بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراو، زیاد ده‌كه‌ن. . چاودێرانی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ تا ئێستا بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانیان پێوانه‌کردووە و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، رێژه‌ی پیتاندن 300 كیلۆگرامی تێپه‌ڕاندووه‌. .