گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

مەحمود سەنگاوى لەسەر ’’قەرزارى پارتیبوون’’ هاتە دەنگ

2021.09.29 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
مەحمود سەنگاوى لەسەر ’’قەرزارى پارتیبوون’’ هاتە دەنگ

ناس کورد-

 

مەحمود سەنگاوى سەرکردە لەیەکێتى رایگەیاند، ئەو دژى پارتى نییە، بەڵام ئەو بانگەشانەى ئەو حزبە کە دەیکات بۆ ئەوەى ببێتە "حاکمى کوردستان زۆرى زیادە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنگاوى ئەمڕۆ چوارشەممە بەمیدیاى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "سەردەمى خۆى ئێمە هەموومان پارتى بووین، دواتر کۆمەڵە و یەکێتیمان دامەزراند، جارێکى تر ناگەرێینەوە بۆ ئەوە".

 

وتەکانى مەحمود سەنگاوى وەڵامدانەوەى قسەکانى هێمن هەورامى و نێچیرڤان بارزانى یە کە لەدوو رۆژى رابردوودا کردیان لەبانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکەیاندا، کە شەڕى هەڵبژاردنى لەنێوان پارتى و یەکێتى بردە قۆناغێکى توندەوە و بەرپرسانى یەکێتى بەتوندى وەڵامیان دانەوە.

 

هێمن هەورامى رۆژى دووشەممە لە بانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکەیدا لە قەڵادزێ وتى "وه‌ڵامی‌ كه‌س ناده‌ینه‌وه‌، چونكه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئێسته‌ قسه‌ به‌ پارتی‌ ده‌ڵێن پارتیبونێك قه‌رزارن".