گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەونى تەواوکردنى زانکۆى بردە ژێر گڵ

ئەڤین؛ دووەم قوربانى خێزانێک لەرووداوى هاتوچۆدا

2021.09.29 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڤین؛ دووەم قوربانى خێزانێک لەرووداوى هاتوچۆدا

ناس کورد-

 

ئەڤین و هاوڕێکانى بۆ دەستپێکى ساڵى خوێندن لەدەڤەرى ڕاپەڕینەوە لەگەڵ هاوڕێکانى بەرەو کۆیە بەڕێکەوتن، بەڵام پێش گەیشتنیان ئۆتۆمبێلەکەیان توشى رووداوى هاتوچۆ بوو، بەهۆیەوە ئەڤین و هاوڕێیەکى گیانیان لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەڤین محەمەد رەسوڵ تەمەن 23 ساڵ دانیشتووى حاجیاوا خوێندکارى قۆناغى سێیەمى سکوڵی پەروەردەی وەرزشى زانکۆى کۆیە بوو، بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە پێکەوە لەگەڵ هاوڕێکانى بەمینى پاسێک بەڕێکەوتن بەرەو زانکۆ، بەڵام ڕێگەکە بۆ ئەڤین و کانیاو ئیسماعیلى خوێندکارى قۆناغى دووەمى پەرستارى لە پەیمانگاى تەکنیکى کۆیە بووە رێگەى مەرگ و دوو هاوڕێی دیکەشیان برینداربوون.

No description available.

رووداوەکە لەسەر ڕێگای حاجی ئاوا-چوارقوڕنە روویدا کاتێک ئەو مینى پاسەى خوێندکارەکانى تێدا بوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکى قلاب ڤاڵڤۆ پێکیاندادا.

 

ئەسکەندەر ساڵح ئەحمەد خاڵۆزاى ئەڤین بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند "لە پارساڵەوە ئەڤین دووەم قوربانى ڕووداوى هاتوچۆیی خێزانەکەیەتى".

 

ساڵى پار برایەکى ئەڤین بە ناوى عەلى لەڕوداوێکى هاتوچۆدا توشى کەمئەندامى بوو.

 

باوکى ئەڤین، کارگوزارە لە کۆمپانیایەکى پاککەرەوە لە شارۆچکەی حاجیاوا بە شێوەى گرێبەست.

 

د.نەبەز عەبدوڵڵا سەرۆکى سۆکۆڵى وەرزشى کۆیە بە "ناس کورد" ى وت، "ئەڤین خوێندکارێکى بە ئەدەب بوو بە ماناى وشە وەرزشوان بوو هەموو قۆناغەکانى خوێندنى بە سەرکەوتووى بڕی بوو".

May be an image of car and road

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى هاتوچۆى راپەڕین، رووداوەکە كاتژمێر 7:30 خوله‌كی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (29ی ئەیلولی 2021) له‌سه‌ر ڕێگای‌ نێوان حاجیاوا-چوارقوڕنه‌ روویداوە، بەڵام ئەوەى دیارینەکردووە کە کام ئۆتۆمبێلەیان هۆکارى رووداوەکە بووە.