ناس کورد-
قوباد تاڵەبانى سەرۆکى لیستى هاوپەیمانى سوێند دەخوات کە پارتى ئەو رۆژە بەچاوى خۆى نابینێت کە "ببێتە ئاغا و کوێخا" بەسەر خەڵکى کوردستانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قوباد تاڵەبانى لەبانگەشەى حزبەکەیدا لەگەرمیان وتى "دەنگدان بە لایەنە بچووک و بێ کاریگەرەکان وەک ئەوەیە ناڕاستەوخۆ خەڵک دەنگبداتە پارتى".
هەروەها روویکردە لایەنگرانى لیستەکەى و وتى "ئایا پێتان خۆشە پارتى ببێتە ئاغا و کوێخا بەسەر خەڵکەوە، قەسەم بەخوا پارتى ئەو رۆژە بەچاوى خۆى نابینێت کە لەبەغدا و هەرێمیش قسە هەر قسەى خۆى بێت".
ئەو قسانەى قوباد تاڵەبانى لە چوارچێوەى توندبوونەوەى شەڕى بانگەشەى هەڵبژاردنى پارتى و یەکێتیدایە بەتایبەت لەدواى قسەکانى رۆژى یەکشەممەى نێچیرڤان بارزانى کە جەختیکردەوە "تەنها حساب بۆ پارتى دەکرێت".