گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى هەرێم کێشەیەکى بەردەم دابەشکردنى موچەى راگەیاند

2021.09.29 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم کێشەیەکى بەردەم دابەشکردنى موچەى راگەیاند

ناس کورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئاشکرایکرد، هەندێجار گرفتى نەبوونى پارەى پێویستیان هەیە بۆ دابەشکردنى موچە و جەختیکردەوە کاردەکەن بۆ ئەوەى سستى نەکەوێتە ئەو پرسەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "هەندێکجار گرفتى سیولەمان دەبێت بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران".

 

وتیشى "ئومێدەوارین ئەم پڕۆسەیە خاو نەبێتەوە و سسستى تێنەکەوێت، تا لەو کاتەدا بتوانین موچە دابەشبکەین کە دیاریکراوە".

 

حکومەتى هەرێم لەئێستادا سەرقاڵى دابەشکردنى موچەى ئەیلولى فەرمانبەرانە، ئەوەش سێیەم مانگە بەبێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت.