گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەڵوێستێکى نوێ لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى 200 ملیارەکەى بەغدا

2021.09.29 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى 200 ملیارەکەى بەغدا

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان پرسی بەردەوامى ناردنى 200 ملیار دینارەکە لەبەغداوە دەبەستێتەوە بەئەنجامى کارەکانى هەردوو دیوانى چاودێرى دارایی بەغدا و هەرێمى کوردستانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ناردنى 200 ملیار دینارەکە لەبەغداوە بەردەوام دەبێت بۆ هەرێمى کوردستان".

 

وتیشى "لەداهاتوودا ئەو پرسە چی لێدێت دەمێنێتەوە سەر ئەنجامى کارەکانى هەردوو دیوانى چاودێرى دارایی بەغدا و هەرێم.

 

جەختیشیکردەوە، لەپڕۆژەى یاساى بودجەى ساڵى داهاتووى عێراق سورن لەسەر پاراستنى مافەکانى هەرێمى کوردستان.