ناس کورد-
عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان لەعێراق داواى بەشدارى بەرپرسیارانەى خەڵک دەکات لەهەڵبژاردن و جەختیشدەکاتەوە کە مەرجەعیەت لایەنگرى هیچ کاندید و لیستێک ناکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیستانى ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە لەپێنج خاڵدا هەڵوێستى خۆى لەبارەى هەڵبژاردن روندەکاتەوە کە ئەمانەن:
ـ مەرجەعیەتی نەجەف هانی بەشداریكردنی بەرپرسانە دەدات لە هەڵبژاردنی داهاتوو كە سەرباری هەموو كەموكوڕییەك رێگای ئاشتەوایی پەڕاندنەوەی وڵاتە بۆ ئایندەیەك كە هیوا هەیە باشتر بێت.
ـ دەنگدەران پەند وەربگرن لە ئەزموونەكانی پێشوو، ئەم هەڵبژاردنە بقۆزنەوە بۆ گۆأنكاری راستەقینە و دوورخستنەوەی دەستی گەندەڵی و بێتوانا، ئەگەرنا هەر شكستەكانی ڕابردوو دووبارە دەبێتەوە و ئەوكاتیش پەشیمانی كەڵكی نابێت.
ـ مەرجەعیەت پشتیوانی هیچ لیست و كاندیدێك ناكات و سەرجەم پرۆسەكە بەجێهێڵراوە بۆ ڕای دەنگدەران.
ـ جەخت لە وردبینی دەكەینەوە لە سیڤی كاندیدەكان و راساڵەكان هەڵببژێرن كە جەستورن لەسەر سەروەری و گەشانەوەی عێراق و ئەوانە هەڵنەبژێرن كە بێتوانان و بڕوایان بە نەگۆڕەكانی گەلی عێراق نییە یان لەدەرەوەی دەستور كار دەكەن.
ـ مەرجەعیەت جەخت لە رەخساندنی هەلومەرجی لەبار دەكاتەوە بۆ هەڵبژاردن دوور لە دەستوەردانی دەرەكی و كاریگەری چەك و پارەی نایاسایی و دەستوەردانی دەرەكی.