گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نووسراوێک بۆ خەرجکردنى شایستە داراییەکانى جوتیارانى هەرێم ئاراستەى عادل عەبدولمەهدى کرا [بەڵگە]

2019.07.01 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
نووسراوێک بۆ خەرجکردنى شایستە داراییەکانى جوتیارانى هەرێم ئاراستەى عادل عەبدولمەهدى کرا [بەڵگە]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نووسینگەى راگەیاندنى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "بەشیر حەداد، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق،  نووسراوێکی به‌په‌له‌ى ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی کردووە بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان". . لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، له‌نوێترین هه‌وڵدا ئەمڕۆ (دووشەممە 1/7/2019)، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکی به‌په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه ‌و داوا ده‌كات به‌زووترین كات شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی کوردستان بۆ ساڵەکانی (2014ـ2015ـ2016ـ2017ـ2018)و پارەی قەرەبووی لافاو و زەرەر و زیانەکانی هەرێمی کوردستان خه‌رج بكات. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەشیر حەداد داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه‌ فه‌رمان به‌ وه‌زاره‌تە پەیوەندیدارەکان بكات بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كان و قەرەبووی لافاو و زەرەر و زیانەکانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان. .