گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هێرشێک لە گۆڕانەوە بۆ پارتی: ئێوە خاڵی لاوازی هەرێمی کوردستانن

2021.09.29 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێک لە گۆڕانەوە بۆ پارتی: ئێوە خاڵی لاوازی هەرێمی کوردستانن

ناس کورد-

ڕێكخەری ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی هێزی یەكەمی كوردستانە، كەواتە پارتی خاڵی لاوازی هەرێمە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



دلێر عەبدولخالق، ڕێكخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ میدیای فەرمی گۆڕان ڕایگەیاند، "ئەگەر پارتی هێزی یەكەمە كەواتە هەموو ئەو عەیب و عارو ئەو حكومەتە خراپەی كە خەڵكی لێی رازی نییە پارتی لێی بەرپرسە، كەواتە ماددەی 140 جێبەجێ نەبووەو ناوچە كوردستانیەكان نەگەڕاونەتەوە پارتی لێی بەرپرسیارە."


ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، "پارتی بەرپرسیارە لەوەی كە نەمانتوانیوە حكومەتێكی باشمان هەبێت، كەواتە پارتی خاڵی لاوازی هەرێمی كوردستانە".

 

وتیشی، "وتارەکەى جێگرى سەرۆکى پارتى ئەوەندەى دژى خودى پارتییە دژى لایەنەکانى دیکە نییە، یان دەتوانین بڵێین رەنگە سەرکەوتو نەبوبن لە هەڵبژاردنى ئەو دەستەواژەیە بۆ بەرژەوەندى خۆیان، چونکە ئەگەر پارتى هێزى یەکەمە، کەواتە هەمو ئەو عەیب و عار و سیستم و حکومەتە خراپەى خەڵک لێى رازى نیە پارتى لێى بەرپرسە، کاتێک پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق تێکدرا و بوە هۆى ماڵوێرانى و بێ موچەیى خەڵک لە هەرێمى کوردستان پارتى لێى بەرپرسە، کەواتە کە تائێستا هێزى پێشمەگە نەبوە بە هێزى نیشتیمانى و موچە و پێداویستیەکانى بە سوپاى عێراق هاوتا نەکراوە پارتى لێى بەرپرسە، کەواتە کە لە (51%)ى خاکى کوردستان لەدەستدراوە پارتى لێى بەرپرسە، کاتێک کە نوێنەرایەتى و باڵیۆزەکانى عێراق هیچى بەدەست کوردەوە نیە پارتى بەرپرسیارە، کاتێک نەمانتوانیوە حکومەت و پەرلەمانى باشمان هەبێت و ئازادى لە هەرێمى کوردستان لە پاشەکشەدایە پارتى لێى بەرپرسیارە."


دلێر عەبدولخالق جەختی کردووە "بۆیە پێمانوایە بەهۆى ئەم خاڵانە و چەندین خاڵى دیکەشەوە پارتى خاڵى لاوازى هەرێمى کوردستانە."