گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

توێژینەوەیەک: منداڵانی ئێستا سێ ئەوەندەى باوباپیرانیان کارەساتی سروشتی دەبینن

2021.09.29 - 08:49
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک: منداڵانی ئێستا سێ ئەوەندەى باوباپیرانیان کارەساتی سروشتی دەبینن

ناس کورد-

پیسبوونی ژینگە و گەرمبوونی زەوی کە دەرئەنجامی شۆڕشی پیشەسازی و دەرچوونی گازە ژەهراوییەکانە، زەوی کردووەتەوە شوێنێکی "زۆر مەترسیدار" بۆ گەشەکردنی منداڵ، ئەوەش بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ئەگەر بەرزبوونەوەى پلەی گەرمای زەوی وەک ئێستا بەردەوام بێت، ئەوە منداڵی تەمەن شەش ساڵی ئەم سەردەمە لە دۆخێکدا دەژین کە سێ ئەوەندەى باو باپیرانیان کارەساتی سروشتی دەبینین."

 

لەئێستادا منداڵێک ژمارەیەکی زۆر ئاگری دارستانەکان، 1.7 جار گێژەڵوکە و باوبۆران، 3.4 جار لافاوی ڕووبارەکان، 2.3 جار وشکەساڵی دەبینێت بەراورد بە منداڵێک کە ساڵی 1960 ژیا بێت، واتە سێ ئەوەندە.

 

هەر بەپێی توێژینەوەکە، لە ئێستادا نەوەی نوێ پێنج ئەوەندە زیاتر کارەساتە سروشتییەکان دەبینێت بەراورد بەو نەوەیەی کە 150 ساڵ لەمەوپێش ژیاون.

 

بەپێی پێشبینییەکان، پێدەچێت منداڵانی ئەفریقا شەپۆلی گەرمایەک ببینن کە 50 بۆ 54 جار زیاتر بێت لەو شەپۆلە گەرمایەی کە پێش شۆڕشی پیشەسازی بینیویانە.