گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەڕاى بەربەستەکان

تیک تۆک بەربەستى  یەک ملیار بەکارهێنەرى تێپەڕاند

2021.09.28 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
تیک تۆک بەربەستى  یەک ملیار بەکارهێنەرى تێپەڕاند

ناس کورد-

 

تۆڕى کۆمەڵایەتى "تیک تۆک" تێپەڕاندنى بەربەستى یەک ملیار بەکارهێنەرى مانگانەى لەسەرتاسەرى جیهان راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى پێگەى "جىي ئێس ئێم ئارينا" تایبەت بە هەواڵى تەکنەلۆژیا، تیک تۆک سەرکەوتوو بووە لەشکاندنى سەرجەم بەربەستە سیاسییەکان کە هەندێ وڵات لەسەرى سەپاندوویانە، بەتایبەتى ئەمریکا و هندستان.

 

پێشتر ئینستاگرام گەیشتە یەک ملیار بەکارهێنەر لەساڵى 2018، بەڵام ئەو تۆڕە روبەڕووى ئەو سزا و قەدەغەکردنە نەبووەوە کە روبەڕووى تیک تۆک بووەوە.

 

ئادەم موسیرى بەڕێوەبەرى ئینستاگرام دانى بەوەدانا کە تیک تۆک بووەتە گەورەترین رکەبەریان.