کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان ئاشکرایدەکات، لەمەودوا هاوڵاتیانی كوردستان ده‌توانن له‌مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه به ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتووچۆی وڵاتی ئێران بكه‌ن. . حسێن ئه‌حمه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیانن ئاماژە بەوە دەکات، له‌هه‌نگاوێكی نوێ‌دا به‌ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی گەرمیان، كارئاسانییان كردووه و هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی په‌روێزخانه‌وه به ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتووچۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن. . لە ڕاگەنراوێکدا، حسێن ئەحمەد له‌باره‌ی چۆنێتی گهشتكردنهكهوه به ئۆتۆمبێلی كه‌سی باسی لەوە کردووە، هاوڵاتی له‌ڕێگه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاتی ئێرانه‌وه مامه‌ڵه‌ی چونه ئه‌و وڵاته ده‌ستپێده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه بێت. . روونیشیکردەوە، سێجۆر ده‌فته‌ر بۆ چونه ئێران به‌رده‌سته‌و هاوڵاتیان سه‌رپشكن له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌كێك له‌و ده‌فته‌رانه كه بڕی پاره‌ی وه‌رگیراو له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌فته‌رانه‌دا له 40 هه‌زار دیناری عێراقیه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ مانگێك و زیاتر له مانگێك مانه‌وه له وڵاتی ئیران شێوازی ده‌فته‌ره‌كه و بڕی پاره‌كه‌ش ده‌گۆڕدرێت. . جەخت لەوەشکراوەتەوە، جگه له پاره‌ی ده‌فته‌ری گه‌شتكردن، هیچ پاره‌یه‌كی دیكه وه‌رناگیرێت. .