ناس کورد-
عەتەبەی عەباس ڕایگەیاند، ژمارەی تۆمارکراوی سەردانیکەرانی مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا 16 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەتەبەی عەباس کە ئەرکی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی مەراسیمەکانە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە (28ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، 16 ملیۆن و 327 هەزار و 542 کەس کە لە دەروازە سەرەکییەکانی (بەغدا-کەربەلا)، (نەجەف-کەربەلا)، (بابل-کەربەلا) و (حسێنییە-کەربەلا) چوونەتە ئەو شارە.
ئەمڕۆ ملیۆنان لە پەیڕەوانی شیعە لە شاری کەربەلای کۆبونەوە بۆ بەشداریکردن لە مەڕاسیمەی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن کە دەکاتە کچەزای پێغەمبەر محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت).
زیارەتکاران لە نزیک مەزارگەی ئیمام حسێن لە شارەکە سەرو سینگی خۆیان دەکوتی و شیوەنیان دەکرد.
زیارەتکاران جگە لە بەغداو بەسەرە لە شوێنەکانی تری سەرانسەری جیهانەوە بەشداریان لەو مەڕاسیمە کردبوو بەشێکی زۆریان ڕێگەیەکی دووریان بە پێ بڕیبوو وەکو بەشێک لە مەراسیمی زیارەتەکەیان.