گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەشت نیشانە دەریدەخەن کە زووتر پیر دەبیت

2021.09.28 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت نیشانە دەریدەخەن کە زووتر پیر دەبیت

ناس کورد- 

بەگوێرەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان هەشت نیشانە لە گەنجیدا لە هەرکەسێکدا هەبن، دەرخەری ئەوەن کە ئەو کەسە زووتر پیر دەبێت و پێویستە زیاتر گرنگی بە تەندروستیی خۆی بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نیشانەکان ئەمانەن: 

 

1 - ڕووتانەوەی قژ و سپی بوونی مووەکان، هەرکەس پێش تەمەنی 40 ساڵی تووشی ڕووتانەوە و سپی بوونی قژ بوو، ئەوا زووتر لە تەمەنی خۆی پیر دەبێت و پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆی بێت بەتایبەت لە خواردنەکاندا. 

 

2 - لاوازبوونی ماسولکە، ئەگەر کەسێک توانای بەرزکردنەوەی 13 کیلۆگرام قورسایی نەبێت، ئەوا توشی لاوازی ماسولکە بووە و نیشانەیەکە بۆ زووتر تەواوبوونی تەمەنی گەنجی، بۆیە پێویستە ئەو کەسانە زیاتر گرنگی بە وەرزش کردن بدەن. 

 

3 - دروستبوونی پەڵەی سوور لەسەر پێست، کە ئاماژەیەکە بۆ کەمی ئەنزیم و ڤیتامینەکان لە جەستەدا، بەردەوامبوونی ئەوەش زووتر مرۆڤ پیر دەکات و پێستیش تێکدەدات. 

 

4 - چرچ و لۆچی، ئەگەر لە کەسانی هاوتەمەنی خۆت زیاتر چرچی ڕووخسارت هەبوو، ئەوا کەسێکی زووتر پیریت لێ دەردەکەوێت. 

 

5 - کەمبوونەوەی ئارەزووی چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانت و گەڕان و کەیف و خۆشی و بێزاربوون لە گاڵتەوگەپ، نیشانەی پیربوونە لە ڕوی ڕۆحییەوە کە ئەوەش بەدڵنیایی کاریگەری لەسەر پیربوونی ڕوخسار و جەستەش دەبێت. 

 

6 - قەڵەوبوون لەگەڵ تەمەندا، هەندێک کەس لە سەرەتای گەنجێتییەوە لاوازن و جەستەیەکی ڕێکیان هەیە، بەڵام ساڵ لەدوای ساڵ کێشیان زیاد دەکات، ئەوەش نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە زووتر پیریان تێدا دەربکەوێت. 

 

7 - خەوی کەروێشکی، ئەو خەوەیە کە ناتوانیت بەقوڵی بخەویت و بەدرێژایی شەو چەند جارێک خەبەرت دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتەهۆی زوو پیربوونی مرۆڤ. 

 

8 - خاوبوونەوەی کردارەکانی ژیان، بۆ نمونە لە نان خواردن، لە ڕۆشتن، لە زۆرینەی کارەکانی ژیان خاو دەبیتەوە، کە ئەوەش نیشانەیەکی کەمبوونەوەی وزە و توانە و زوو پیربوونە.