ناس کورد-
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی کارتی ڤاکسینی ڕاگەیاند و هۆشداری ئەوەش دەدات، لە کەسی قبوڵ ناکەن ئەو کارە بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی (سێشەممە 28ی ئەیلولی 2021) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " باندێک لەسەر ساختەکردنی کارتی ڤاکسین دەستگیرکراوە و لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان."
وتیشی، "سوپاسی تیمەکانی ئاسایش دەکەین کە هاوکارمان بوون لە دەستگیرکردنی ئەو باندەدا و لە داهاتوودا هێزە ئەمنییەکان وردەکارییەکەی بڵاودەکەنەوە."
وەزیری تەندروستیی هەرێم داواشی لە هاووڵاتیان کرد، "بۆ دەرهێنانی کارتی ڤاکسین تەنیا سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن و ئەوانەش کارتیان بۆ دروست دەکرێت کە ناویان لە سیستەمی ئەلیکترۆنیدا هەیە و ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە."
هۆشداری ئەوەشی دا، "هەر کەسێک ساختەکاری بکات و کارتی ڤاکسین ساختە بکات لێی قبووڵ ناکەین."
لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، کارتی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت و دەتوانن وەک بەڵگەیەک لەکاتی گەشتکردن بۆ وڵاتان بەکاریبهێنن.