ناس کورد-
دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمەریكا هۆشداری دا كە لێنانی فاسۆلیا لەناو مەنجەڵی بوخار بەبێ خوساندنی پێشتر، دەبێتە هۆی ژەهراویبوون و زیانی تەندروستی بۆ بەكارهێنەرانی هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەزگاكە (FDA) ئامۆژگاری دەكات فاسۆلیا بە وشكی نەخرێتەناو مەنجەڵی گەرمكردن بەبێ ئەوەی پێشتر بخوسێنرێت و بكوڵێنرێت چونكە مادەكانی لیكتین و ژەهر لەكاتی كوڵانی خێرا لەناو ناچن.
شارەزایان ئەوەشیان وتووە فاسۆلیای سور لیكتینی زیاترە و ئەو مادەیەش مەترسییە لەسەر تەندروستی و پاش چەند كاتژمێرێكی كەم ئاسەواری دەردەكەوێت بەتایبەت لەسەر ریخۆڵەكان و لەدەستدانی بەرگری و هەڵاوسانی ورگ.