ناس کورد-
بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە موچەی وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکانی ناردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەینێ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2021، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان ئەنفالكراوان، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی، هێزەكانی زێرەڤانی، هێزەکانی بەرگری و فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەكان دابەش دەكرێت.
سەبارەت بە ڕۆژی پێنجشەممەش، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە "ناس کورد"ی وت، ئەگەر گۆڕانکاریی نەکرێت، بە ئەگەرێکی زۆر ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.