گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی

’’سەیرترین’’ ڕووداوی ھاتوچۆ لە ھەولێر

2021.09.27 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
’’سەیرترین’’ ڕووداوی ھاتوچۆ لە ھەولێر

ناس کورد-

ئێوارەى ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ لە چۆڵترین شەقامی هەولێر ڕوویدا و شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکەش بە سەختی برینداربوون، پۆلیسی هاتوچۆش دەڵێت "دەتوانین بە سەمەرەترین ڕووداوی ساڵ دابنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆ هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا (27ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، کاتژمێر 5:30 خولەی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامە خەدەمیەکەی 150مەتری لەبەرامبەر گەڕەکی مامۆستایان پێکدادانێکی ڕووبەڕوو ڕویدا لەنێوان دووئوتومبێلی کیا لەجۆرەکانی مینی پاس و تایبەت، لە ئەنجامی ڕوداوەکەش شوفێری هەردووک ئوتومبێل زۆر بەسەختی زامدار بوون، جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر."

 

دەشڵێت، "ئەوەی جێگای سەرنج بوو لەو ڕوداوە چەند شتێک بوو کە یەکەمیان، شەقامەکە بە بەردەوامی چۆڵە، دووەمیان ئاست و مەودای بینین بۆ چەندین کیلۆمەترە نەک چەندین مەتر، سێهەمیان شەقامە خەدەمیەکە دووسایدی جیایە لەتەنیشت یەکتر، واتا شوفێران بێ هیچ کێشەیەک دەتوانن بەکاری بێنن".

 

فازڵ حاجی باسی لەوەشکردووە کە "دەتوانین ئەو ڕوداوە بە سەمەرەترین ڕوداوی ساڵ دابنێین، چونکە نمونەی ئەو شەقامە نە لە کوردستان و نە لە هەموو عێراق نییە لەڕووی ڕێکخستنەوە، کەچی ئەو ڕوداوە مەترسیدارەی لێکەوتووەتەوە".

May be an image of car and outdoorsMay be an image of roadMay be an image of standing, car and road