گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زۆرترین دەرفەت’’

’’پلانى نوێ’’..خوێندنى باڵا زانکۆکان لە وەرگرتنى خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

2021.09.27 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
’’پلانى نوێ’’..خوێندنى باڵا زانکۆکان لە وەرگرتنى خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

ناس کورد-

 

وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێم زانکۆکانى ئاگادارکردەوە کە بەڕەچاوکردنى کواڵتى، زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى بڕەخسێنن، بۆ دەرچووانى ئەمساڵى 12 ى ئامادەیی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو قسانەى ئارام محەمەد ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆبونەوەى لێژنەى باڵاى وەرگرتن بە بەشدارى نوێنەرى سەرجەم زانکۆ حکومییەکان هەرێمى کوردستاندا هات کە تێیدا پلان و بەرنامەکانى وەزارەت تایبەت بە وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) گفتوگۆى لەبارەوە کرا،، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى خوێندنى باڵا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

وەزیرى خوێندنى باڵا وتى وتى "بۆ یەکەمجار لەمێژوى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان لەماوەى دو ساڵى ڕابردو، توانیمان زۆرترین ڕێژەى پلانى وەرگرتن بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخانبکەین و هەلى گونجاوى خوێندن لە زانکۆ حکومییەکان بۆ دەرچوان بڕەخسێنین".

 

دوپاتیشیکردەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕەچاوکردنى کواڵتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، بۆ ئەمەش بە زانکۆکانى ڕاگەیاند بەڕەچاوکردنى کواڵتى، زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچوانى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنن، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەت هاوکارو پاڵپشتى زانکۆکان دەبێت.

 

لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا لەلایەن بەڕێوبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى زانکۆکان، گفتوگۆ لەبارەى شێواز و بابەتەکانى تایبەت بە پلانى وەرگرتن بۆ ساڵى نوێى خوێندن کراو بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.