ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، گۆڕانكاریی راستەقینە دەبێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵك دەست پێ بكات لەسەرجەم دەزگاكانی دەوڵەت بەتایبەت ئاسایش و سەربازی و سەرلەنوێ ڕاهێنانەوەی هەندێ لە لێكۆڵەران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێکدا نوسیویەتى "چلەی ئیمام حوسێن و یارانی، دیارترین بەرهەڵستكاری مرۆیی بەردەوامە بەدرێژایی مێژوو بەرانبەر پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ. ئەم بۆنەیە بۆ جەختكردنەوەیە لەو ڕاستییەی كە بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلكارییانە لە قۆناغە جیاوازەكانی عێراق ئەركێكی سانا نییە و تەنها بەنیازی باش جێبەجێ نابێت".
ئاماژەى بەوەشکردووە "گۆڕانكاریی راستەقینە دەبێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵك دەست پێ بكات لەسەرجەم دەزگاكانی دەوڵەت بەتایبەت ئاسایش و سەربازی و سەرلەنوێ ڕاهێنانەوەی هەندێ لە لێكۆڵەران، دەبێت ئازایەتی دانپێدانان بە هەڵەمان تێدابێت لەكاتی ڕوودانی و بەتەنگ چارەسەری لێكەوتەكانی و لێپێچینەوە لە بكەرانی بین".
"دەبێت مافەكانی مرۆڤ بخەینە ناو پرۆگرامەكانی خوێندن بۆ ئەوەی لەدڵ و دەروونەكاندا بچەسپێن، پاراستنی نیشتمان و راستگۆیی بە دانپێدانان دەبێت نەك چاوپۆشیكردن، گەلی عێراق بەهاكانی دادگەری و لێبوردەیی چەسپاند و دەبێت بەرهەمەكەی چنینەوەی كەرامەت بێت، دیموكراسییەتیش بژاردەی عێراقییەكانە"، کازمى واینوسیوە.