گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’خۆشى باوەڕى بەو قسەیە نییە’’

رێواز فایەق وەڵامى توندى نێچیرڤان بارزانى دەداتەوە

2021.09.27 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
رێواز فایەق وەڵامى توندى نێچیرڤان بارزانى دەداتەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان وەڵامى نێچیرڤان بارزانى دەداتەوە و دەڵێت پێشبینى نەدەکرد سەرۆکى هەرێم بەو شێوەیە قسە بکات و بانگەشە بۆ حزبەکەى بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێواز فایەق ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا نیگەرانى قوڵى خۆى نیشاندا لە قسەکانى دوێنێی نێچیرڤان بارزانى کە لە بانگەشەى حزبەکەیدا رایگەیاند، تەنها حساب بۆ پارتى دەکرێت.

 

وتیشى "نێچیرڤان بارزانى خۆشى باوەڕى بەو قسەیە نییە، بەڵام ئەمە بووەتە بەشێک لە فەرهەنگى سڕینەوەى لایەنەکان لەلایەن پارتى یەوە، پێشبینىم وابوو ئەو خۆى ببوێرێت لەو جۆرە قسانە".

 

"حساب لەسەر ئەو زۆرینە ساختەکراوەیە کە هەیە، هەر هێزێک حساب بۆ یەکێتى نەکات، یەکێتیش حسابی بۆ ناکات و نایخوێنێتەوە"، رێواز فایەق وایوت.