گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بوژانەوەى ئابورى’’

مەسرور بارزانى داواى ’’شەونخونى’’ لەفەرمانبەران دەکات

2021.09.27 - 12:48
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى داواى ’’شەونخونى’’ لەفەرمانبەران دەکات

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى داوا لە فەرمانبەرانى حکومى و کەرتى تایبەت دەکات "شەونخونى" بکەن بۆ ئەوەى حکومەت بتوانێت ئەرکەکانى جێبەجێ بکات، جەختیشدەکاتەوە کە بوژانەوەى ئابورى دەستیپێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى مەسرور بارزانى ئەمڕۆ دووشەممە لەوتەیەکدا هات لەمەراسیمى کردنەوەى ژمارەیەك سایلۆ و کارگەی تایبەت بە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی لە پارێزگای هەولێر.

 

مەسرور بارزانى وتى "کاتێکی ناخۆش و دۆخێکی ناهەموارمان بەڕێکرد، بەڵام ئەگەر مرۆڤ توانای بیرکردنەوەی دروست و ئیرادەیەکی بەهێزی هەبێت، دەتوانێت لەم قۆناغانەشدا بەرهەمی هەبێت".

 

وتیشى "ئێمە ئاواتەخوازین بەرووبووم و بەرهەمەکانی ناوخۆی کوردستان هەناردەی دەرەوە بکەین، بۆ ئەوەش لەگەڵ چەندین وڵات لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بازاڕی دەره‌وە بەڕووی بەروبووم و بەرهەمە ناوخۆییەکانی کوردستان بکرێنەوە".

 

"دەستپێکی بوژانەوەی ئابووری کوردستانە...پێویستیمان بە هاوکاری هاووڵاتیان و کەرتی تایبەت و فەرمانبەرەکانی حکومەت هەیە، کە شەونخونی بکەن، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ئەرکەی وەک ئەمانەت کەوتووەتە سەرشانمان، بەجێی بگەیەنین".

 

مەسرور بارزانى داواشی لە وەبەرهێنەران کرد وەبەر‌هێنانەکانیان لە کوردستان فراوانتر بکەن، بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵیدا بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.