گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەی ژیان ئاسایی دەبێتەوە؟

بەڕێوەبەری فایزەر پێشبینیی بۆ وادەی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی دەکات

2021.09.27 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری فایزەر پێشبینیی بۆ وادەی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی دەکات

ناس کورد- 

دوای نزیکەی دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکی پێشبینی دەکات لەماوەی یەک ساڵی داهاتوودا ژیان لە جیهاندا ئاسایی ببێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "CNBC" ئەلبێرت بۆرلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر (دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاندووە، " بە ئەگەرێکی زۆر لەماوەی یەک ساڵی داهاتوودا ژیان ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام پێدەچێت پێویست بکات ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا ساڵانە بەکاربهێنرێن." 

 

بەڕێوەبەری فایزەر، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری داوە کە ئاساییبوونەوەی ژیان هەندێک مەترسیی هەیە، چونکە کۆرۆنای گۆڕاو تەنها بە دەلتا و ئەلفا کۆتایی نایەت. 

 

پێشبینییەکەی بۆرلا هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی ستیڤان بانسل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانسازیی ئەمەریکا کە ئەویش بەهەمانشێوە پێشبینی کردووە، لەماوەی ساڵی داهاتوودا بارودۆخی جیهان بەرەو ئاساییبوونەوە بچێت.