گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئاشکرابوونی تاوانێک؛ خۆشەویستی پێشووی ڕفاند و لە جانتایەکدا جێیهێشت

2021.09.27 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئاشکرابوونی تاوانێک؛ خۆشەویستی پێشووی ڕفاند و لە جانتایەکدا جێیهێشت

ناس کورد- 

لە ولایەتی کۆنێکتیکۆتی ئەمەریکی، کوڕێک بە 30 ساڵ زیندانی حوکم درا، ئەوەش دوای ئەوەی خۆشەویستی پێشووی دەڕفێنێت و دوای بریندارکردن و بەستنەوەی لە جانتایەکدا جێیدەهێڵێت تا بخنکێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی ستار" خافێر داسیلڤا رۆخاس لەگەڵ ڤالێری ڕیسی خۆشەویستی دوای جیابوونەوەیان کێشەکانی نێوانیان هەر بەردەوام بووە و تا گەیشتووەتە ئەوەی خافێر  کچەکەی بریندار کردووە و ڕفاندوویەتی. 

 

دواتر خافێر دەست و قاچ و دەمی ڤالێری بەستووە و کردوویەتییە جانتایەکەوە و لە شوێنێکی چۆڵ جێیهێشتووە و بەوهۆیەوە ڤالێری خنکاوە و گیانی لەدەستداوە. 

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، دوای دۆزینەوەی تەرمی ڤالێری لەلایەن پۆلیسەوە تاوانەکە ئاشکرابووە و خافێر دەستگیرکراوە و سزای 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە. 

 

خافێر لە بەردەم دادگا و خێزانەکەی ڤالێریدا وتی، "هیچ شتێکم بۆ وتن نییە، نامەوێت داوای لێبوردن لە کەسوکارەکەی ڤالێریش بکەم، چونکە خۆشم هیچکات خۆم نابورم، ئیتر چۆن داوای لێخۆشبوون لەوان بکەم."