ناس کورد-
بانکی ناوەندی بۆ یەکەمجار خستنە بازاڕى قەواڵەى 500 هەزار دیناری و ملێونی راگەیاند، بەئامانجى کۆکردنەوەى پارە و پاشەکەوتکردنى بۆ هاوڵاتییان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى بەیاننامەیەکى بانکى ناوەندى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، قەواڵەى (بناء)ى (500,000) سودى ساڵانەى (6%) دەبێت بۆ ماوەى دوو ساڵ، یەک ملیۆن دینارى سودى ساڵانەى (7%) دەبێت بۆ ماوەى چوار ساڵ.
بانکەکە جەختیکردووەتەوە، کڕینى ئەو قەواڵانە لەڕێگەى بانکە مۆڵەتپێدراوەکانەوە دەبێت، کە پێشوازى لەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت قەواڵەکان بکڕن بەهەمان نرخى بانکى ناوەندى لەماوەیەکى کورتدا.