ناس کورد-
ئەفسەرێک بەپلەى موقەدەم و سەربازێکى سوپاى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە گیانیان لەدەستدا، بەهۆى هێرشێکى داعشەوە لەسنورى قەزاى میقدادیە سەر بە پارێزگاى دیالە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئەمنى بە "ناس" ى راگەیاند، هێرشەکەى داعش بۆ سەر خاڵێکى پشکنینى سەر بە سوپاى عێراق بووە لە قەزاى میقدادییە.
وتیشى بەهۆى هێرشەکەوە فەرماندەى سریەى دووەمى فەوجى دیالە کە پلەى موقەدەم بوو، لەگەڵ سەربازێک گیانیان لەدەستداوە.