گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’بۆچوونى جیاواز’’..نێچیرڤان بارزانى باسى دۆخى ناوخۆیی پارتى دەکات

2021.09.26 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
’’بۆچوونى جیاواز’’..نێچیرڤان بارزانى باسى دۆخى ناوخۆیی پارتى دەکات

ناس كورد-

 

نێچیرڤان بارزانى جێگرى سەرۆکى پارتى رایگەیاند، لەناو پارتیدا بۆچوونى جیاواز هەیە، بەڵام لەئەنجامدا حزبەکەیان یەکگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى ئەمرۆ یەکشەممە لە بانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکەیدا لەبارەی دۆخی نێو حیزبەکەی، وتى "رەنگە بۆچوونی جیاواز لەناو پارتی هەبێت، رایەکی جیاواز لەسەر چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەیەک لەناو پارتی هەبێت، ئەمە بە دڵنیاییەوە هەیە".

 

وتیشى "بەڵام لە ئەنجامدا پارتی حیزبێکی یەکگرتووە، لەژێر یەک سەرکردایەتیدایە، یەک ئاڵا و یەک سەرکردەی هەیە و لەپێناو یەک ئامانجیش خەبات دەکات کە میللەتە".

 

نێچیرڤان بارزانى باسى لەوەشکرد، پارتی جێگرەوەی هیچ حیزبێک نییە لە کوردستان.