ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى بەتۆمەتى جیاجیا راگەیاند، کە لە پیاوێک و ئافرەتێک پێکهاتوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەقەى لەکەسێک کردووە و برینداریکردبوو، دواتر هەڵهاتبوو، تۆمەتبارەکەى دیکەش کە ئافرەتێکە لەسەر سکاڵاى چەند کەسێک دەستگیرکراوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
لەدوو چالاکی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمه‌تباریان دەستگیرکرد.
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵای تۆماركرد له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه به‌فیشه‌ك برینداری كردوه‌و دواتر تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵاتووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ئه‌مڕۆ 2021/9/26 تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمهتباردادهستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباره‌كه بووه‌و تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (س، ص) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 405و 31، 21ی چه‌ك له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
ھەر ئەمڕۆ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌چه‌ند سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه.
دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ئه‌مڕۆ 2021/9/26 تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌ستگیر بكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (چ، أ، ر) له‌دایكبووی 1991 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 432 و 446و 377 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كان