گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دوو گوناهـ’’

عەلی باپیر “ریفراندۆمە سەقەتەکە” ی دووبارە کردەوە

2021.09.26 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی باپیر “ریفراندۆمە سەقەتەکە” ی دووبارە کردەوە

ناس کورد-

 

عەلى باپیر جارێکى تر دەستەواژەى “ریفراندۆمە سەقەتەکە” ی دووبارە کردەوە و ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوەى بەشدارى لە هەڵبژاردن نەکات دوو گوناه دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى ئەمڕۆ یەکشەممە لە بانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکەیدا وتى "خەڵك ریفراندۆمە سەقەتەكەی لەبیرچوو كە نیوەی هەرێممان لەسەر دانا؟!، خەڵك سەربەخۆییەكەی ئابوریی لەبیرچوو كە موچەمان كردەوە بە چارەكە موچە‌و نیوە موچە".

 

وتیشى "كەسێك كە بەشداری ناكات لە هەڵبژاردندا دوو گوناه دەكات، یەكەم ئەركێكی شەرعی خۆی ئەنجام نادات، گوناهێكی تریشی ئەوەیە بۆشاییەك دروست دەكات كە ئەو بۆشاییە بە تەزویرو فرت‌و فێل لەلایەن خەڵكی ناشایستەوە پڕبكرێتەوە". 

 

لەبارەى کۆنگرەکەى هەولێرەوە بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ ئیسرائیل، عەلى باپیر وتى " 300 كەس لە هۆڵێكدا لە هەولێر كۆبونەوە بكەن‌و داوای ئەوە بكەن پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ئاسایی بكرێتەوە، تۆبڵێی حكومەتی هەرێم ئاگایی لێ نەبێت؟! ئەگەر زانیویان بەڵایە، ئەگەر نەیانزانیوە بەڵاكە گەورەترە".

 

"هەوڵماندا بۆ ئەم هەڵبژاردنە هاوپەیمانێتی بكەین، بەڵام بەدەستمانەوە نەهات، هەبووە لەگەڵی رێكنەكەوتوین، هەشبووە متمانەمان پێی نەبوو، بە رەفیقی باشمان نەدەزانێ بۆ رێگە، عەلى باپیر وایوت.