گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر کۆنگرەکەی هەولێر هاتەدەنگ

2021.09.26 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر کۆنگرەکەی هەولێر هاتەدەنگ

ناس کورد- 

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەسەر کۆنگرەکەی هەولێر هاتەدەنگ و دەڵێت، هیچ زانیارییەکی پێشوەختەیان لەسەر کۆنگرەکە نەبووە و پشتیوانییان بۆ هیچ بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکەش نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش (یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021) لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانمان بینی لەبارەی کۆنگرەیەک کە لە هەولێر ڕێکخراوە و باسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هیچ زانیارییەکی لەسەر کۆنگرەکە نەبووە و پشتیوانیشی بۆ هیچ بەشداربوویەکی کۆنگرەکە نییە." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، پابەندن بە پشتیوانیکردن لە عێراق بۆ تێکشاندنی داعش لە ڕێگەی ڕاوێژکردن و هاوکاریی سەربازی. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: فەرمانی دەستگیرکردن بە بەشداربووانی کۆنگرەیەکی هەولێر دەرچوو

 

 

ڕۆژی هەینی، 24ی ئەیلولی 2021، 300 کەسایەتی دیاری شیعە و سونە لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیلیان کرد و هەروەها هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندی مەدەنی لەنێوان عێراقی و ئیسرائیلییەکان.  

  

کۆنگرەکە هەرزوو ناڕەزایەتی بەرپرسانی حکومی و حزبی عێراقی لێکەوتەوە، نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "حکومەتی عێراق ئەو گردبوونەوە نایاساییە ڕەت دەکاتەوە کە هەندێک کەسایەتی عەشایەری دانیشتوو لە هەولێر ئەنجامیان داوە و تێیدا دروشمی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلی بەرزکراوەتەوە."  

 

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان (25ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینە بەر."