گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’جۆرێک لە پێڵاو قەدەغەیە’’

تاڵیبان چەند بڕیارێکی لەبارەی وێنەی سێڵفی و جلوبەرگ دەرکرد

2021.09.26 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon
تاڵیبان چەند بڕیارێکی لەبارەی وێنەی سێڵفی و جلوبەرگ دەرکرد

ناس کورد- 

بزووتنەوەی تاڵیبان لە ڕێگەی وەزیری بەرگرییەوە هەندێک فەرمانی نوێی بە چەکدارانی بزووتنەوەکە دا و دەڵێت، گرتنی وێنەی سێڵفی کەم بکەنەوە و هەروەها جلوبەرگ و پێڵاوی سەردەمیانە مەپۆشن، چونکە دژی دەستوری تاڵیبانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆڕناڵ" محەمەد یەعقوب، وەزیری بەرگریی حکومەتە کاتییەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان هۆشداری بە چەکدارانی تاڵیبان داوە کە بەو ئەرکەی پێیان سپێردراوە پابەند بن و خۆیان بەدوور بگرن لە گاڵتە و گەپ و خۆشگوزەرانی لە ڕادەبەر، چونکە ئەوە کێشەیان بۆ دروست دەکات. 

 

هاوکات فەرمان بە چەکدارانی تاڵیبان کراوە، خۆیان بەدووربگرن لە گرتنی وێنەی سێڵفیی زۆر، بەتایبەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاڵیبان، چونکە بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەترسیی ئەمنی دروست دەکات و شوێنی بەرپرسانی باڵا ئاشکرادەکات. 

 

لە فەرمانێکی دیکەدا، وەزیری بەرگریی تاڵیبان، داوای لە چەکدارە گەنجەکانی تاڵیبان کردووە، بەخێرایی شۆفێری نەکەن و هەروەها خۆیان بپارێزن لە پۆشینی جلوبەرگی سەردەم و مۆدێل و پێڵاوی "پوت" چونکە لەگەڵ دەستور و یاسای تاڵیباندا ناگونجێن. 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی چەکدارانی تاڵیبان لەدوای گەڕانەوەیان بۆ ئەفغانستان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.