گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی.. نرخی ئەمپێڕی مۆلیدەکان بۆ مانگی حوزەیران دیاریكرا

2019.07.01 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی.. نرخی ئەمپێڕی مۆلیدەکان بۆ مانگی حوزەیران دیاریكرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، نرخی ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی حوزەیران دیاری کرد و بەرنامەی مۆلیدەکانیش بۆ ئەم مانگە دەگۆڕدرێت. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لە مانگی حوزەیراندا هەر مۆلیدەیەک لە نێوان 140 تا 160 کاتژمێر، کارەبای بۆ هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی دابینکردووە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کرێی هەر کاتژمێرێک کارکردنی مۆلیدەکان 37 دینار 750 فلس بووە، بەو پێیەش بۆ هەر مانگێک بڕی پێنج تا شەش هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێڕێک دیاریکراوە. . هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، نرخی ئەمپێڕ لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە و ئەو نرخەی دانراوە چەند كاتژمێرێكی مانگی ئایاری خراوەتە سەر. . جگەلەوە خاوەن مۆلیدەکان ئاگادارکراونەتەوە، بۆ مانگی تەمموز پێویستە هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی بڕا، مۆلیدەکان دوای 10 خولەک کارەبا بۆ هاوبەشەکانیان دابین بکەن بە پێچەوانەوە ڕوبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە. . پێشتر بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندبوو بۆ مانگی حوزەیران ڕۆژانە بە تێکڕا 19 کاتژمێر کارەبا، بۆ دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی دابینکراوە.