ناس کورد-
قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستانی نێوان یەکێتی و گۆڕان ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکە تەنها بۆ هەڵبژاردن نییە، بەڵکو درێژەی دەبێت و بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیرییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لەکەرنەڤاڵى ناساندنی کاندیدەکانی هاوپەیمانیی کوردستان لە پێنجوێن (یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، " ئەم هاوپەیمانێتییە تەنیا بۆ ئەم هەڵبژاردنە نیە، بۆ گەڕاندنەوەى ئارامی و سەقامگیرییە بۆ ناو کۆمەڵگەى ئێمە، یەکێک لەئامانجەکانیشی پاراستنی یەکڕیزییە، گەڕانەوەى سەقامگیری سیاسی و ئابورى و کۆمەڵایەتییە، بەم شێوەیە کوردستان دەپارێزین و گەشەى پێ دەدەین."
ئاماژەی بەوەشکرد، " جاران رکابەرییەکی ناوخۆیی هەبوو بۆیە دەنگەکانی خۆمان پەرت و بڵاوکردبوو، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە تا پەرت و بڵاوبین لاوازین، کە لاواز بووین ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر مەترسییەوە بۆیە بریارمان داوە ئەمجارە لەژێر چەتری هاوپەیمانیی کوردستان بەیەکەوەبین."
سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان باسی لەوەشکرد، " نەهاتووم پەردەپۆشی هیچ کەم و کورتییەکى حوکمڕانی بکەم، بەڵام هاتووم ئەوەتان بۆ روون بکەمەوە بۆچی گرنگە بەشداری هەڵبژاردن بکەین، کوردستان لەم چوارساڵەى داهاتوو توشى رکابەرى زیاتر دەبێتەوە لەرووى ئابورى و دارایی و ئەمنی و سەربازیشەوە."