ناس کورد-
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، سبەینێ دووشەممە مووچەی یەکەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم خشتەی مووچەی سبەینێی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردووە و وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە کە بەگوێرەی خشتەکە، سبەینێ دووشەممە 27ی ئەیلولی 2021، مووچەی یەکەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ڕۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کرا و تائێستا مووچەی وەزارەتی تەندروستی و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کراوە.
رۆژی دوو شەممە ڕێکەوتى ٢٠٢١/٩/٢٧ مووچهی وەزارەتی دارایی وئابووری وە يەکەی /٧٠ و ٨٠ ی وەزارەتی پێشمەرگە دابهش دەکرێت