گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا ڕێکارەکانی بەرامبەر هەناردەی مانگانەی نەوتی هەرێم ئاشکرا کرد

2021.09.26 - 12:15
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا ڕێکارەکانی بەرامبەر هەناردەی مانگانەی نەوتی هەرێم ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕێوشوێنی وەزارەتەکەى بەرامبەر هەناردەی مانگانەی هەرێم ڕاگەیاند، هاوکات پشکی هەرێمیشی لە بودجەی گشتی دیاری کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی (26ی ئەیلولی 2021) ڕاگەیاند، "حکومەتی عێراق هەموو مانگێک نرخی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دادەبەزێنێت، سۆمۆش سەرجەم داتا و زانیارییەکان دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی بە مەبەستی جێگیرکردن و پێدانی ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستە ڕەوانەی هەرێم بکرێت."

 

وتیشی، "بەهۆی کەمی داهاتی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕێککەوتن کرا کە ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزینی ئاسایی بنێرن بۆ پارێزگاکانی هەرێم، ئەوەش بۆ باشترکردنی نرخی بەنزین وەک بەشێک لە پابەندبوونمان وەک حکومەتی عێراق بەرامبەر ڕۆڵەکانمان لە هەرێم."