گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلا دەکەنەوە؟

2019.07.01 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلا دەکەنەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە و پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکووک تاوتوێ دەکەن. . ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمموزی 2019، شاندێکی باڵای پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە. . کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی پارێزگاری کەرکووک و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم. . بەپێی زانیاریییەکان یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ناوێکی نوێی دیاریکردووە بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە. . ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆبونەوەی هەفتەی رابردودا کە لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، شاندی یەکێتی ناوی سێ کاندیدی داوەتە دەست پارتی، کە پێکهاتون لە ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی و دکتۆر عومەر ئینجە، جێگری سەرۆکی زانکۆی كەركوك. . پیشتر یەکێتی چەند جارێک جەختی لەوەکردووەتەوە تا پرسی پارێزگاری کەرکووک یەکلانەکرێتەوە، ئامادەنین سیڤی کاندیدەکانیان ڕادەستی مەسرور بارزانی ڕاسپێردراوی بۆ پێکهێنانی حکومەت بکەن. . هاوکات دوێنێ یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر ڕادەستکردنی ناوی وەزیرەکان بە مەسرور بارزانی، بۆ ماوەی 15 ڕۆژ خولی یاسادانانی بەهارەی خۆی درێژکردەوە. . مەسرور بارزانی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان تا 12ی ئەم مانگە پێویستە کابینەکەی لە پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێدرابێت بە پێچەوانەوە دەبێت پەرلەمان ماوەی پێکهێنانی حکومەتی درێژ بکاتەوە. .