گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جیابوونەوەیەکی نامۆ

پیاوێک ژنەکەى تەڵاق دا: ئاخر ڕۆژانە خۆی ناشوات!

2021.09.26 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک ژنەکەى تەڵاق دا: ئاخر ڕۆژانە خۆی ناشوات!

ناس کورد-

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ویلایەتی ئاتەر پرادش لە باکوری هیندستان ڕووداوێکی جیابوونەوەی سەیری بەخۆیەوە بینی کە تێیدا پیاوێک ژنەکەى خۆی تەڵاق دا بەهۆی ئەوەى ڕۆژانە خۆی ناشوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "نیوز 18"یی هیندی، لەدوای ئەو ڕووداوە، ژنەکە پەنای بردووەتەبەر دەستەی پاراستنی ژنان و سکاڵای لە پیاوەکەى تۆمارکردووە.

 

ژنەکە لە سکاڵاکەیدا وتوویەتی پیاوەکەى لێی جیابووەتەوە تەنها لەبەرئەوەى ڕۆژانە خۆی ناشوات.

 

بەرپرسێک لە دەستەکە دەڵێت، ژنەکە داوای کردووە بگەڕێتەوە لای پیاوەکەی و منداڵە یەک ساڵەکەى خۆی بەخێوبکات.

 

بۆیە دەستەکە هەوڵی داوە نێوانی ئەو ژن و پیاوە چاک بکاتەوە بەتایبەت کە هۆکاری جیابوونەوەکە بەهۆی توندوتیژی یاخود تاوانێکی دژی ژنەکە نەبووە.