ناس کورد-
وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاویكردەوە جدییە لە جێبەجێكردنی هەڵدانی مانگی دەستكرد بۆ پاراستنی ئاسایشی سیبرانی وڵات و ئەوەشی كردە بەڵگە كە تەندەرەكەی لە رۆژنامەكان بڵاوكردووەتەوە بۆ هەر كۆمپانیا و لایەنێك دەتوانێت جێبەجێی بكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتەبێژی وەزارەتی گەیاندن رەعد مەشهەدانی لە چەند لێدوانێكدا كە "ناس كورد" دیویەتی (25ی ئەیلولی 2021) وەڵامی ئەو هەڵمەتی گاڵتەكردنەی دایەوە بۆ هەواڵی هەڵدانی یەكەم مانگی دەستكردی عێراق بۆ بۆشایی ئاسمان بەڕێوە دەچێت و وتی، "تەندەرەكەیمان لە رۆژنامەكان بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەوەی هەموولا ئاگاداربن"
وتەبێژی گەیاندن وتیشی "جگە لە كۆنگرە رۆژنامەگەرییەكە هەنگاویتر نراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی هاكی دەزگا فەرمییەكان و تەلەفۆنەكانی وڵاتە".